ترەمپ لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا لە سێ ویلایەتی تر سەرکەوتنی بەدەستھێنا

2024-03-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا لە سێ ویلایەتی تر سەرکەوتنی بەدەستھێنا.

لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ئەمریکادا کە بۆ یەکلابوونەوەی کاندیدی سەرەکی حزبەکان بەرێوەدەچێت، دۆناڵد ترەمپ لە ھەرسێ ویلایەتی میسوری و میشیگان و ئەیداھو سەرکەوتنی گەورەی بەسەر نیکی ھایلی رکابەری بەدەستھێنا، بەو شێوەیەش ترەمپ نزیک بۆتەوە لەوەی ببێتە کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و بە رەسمی لە ھەڵبژاردنەکەدا رکابەری کاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان بکات بۆ وەرگرتنی پۆستەکە .

لە کۆی ئەو ھەڵبژاردنە سەرەتاییانەی تا ئێستا لە ویلایەتەکان ئەنجامدراون، ترەمپ توانیویەتی دەنگی ٢٤٧ نوێنەری حزبەکەی بەدەستبھێنێت، لە بەرامبەریشدا نیکی ھایلی رکابەری دەنگی ٢٤ نوێنەری بەدەستھێناوە .