لە ئیسرائیل خۆپیشاندان دژی ناتانیاھۆ بەڕێوەدەچێت

2024-03-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جارێکی دیکە ھەزاران ئیسرائیلی رژانە سەر شەقامەکان و دژی ناتانیاھۆ دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، ھەزاران کەس رژاونەتە سەر شەقامەکان و پشتیوانی لە داواکاری کەسوکاری بارمتەکان دەکەن و داوای رێککەوتن بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و دەستکردن بە دانوستانی ئاگربەست لە غەززە دەکەن. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆپیشاندەران وەکو ھێمایەکی ئاشتی باڵۆنیان ھەڵداوە و پۆستەریان ھەڵواسیوە، خۆپیشاندانەکەشیان لە نزیک ئەو ناوچەیەیە کە روداوەکەی حەوتی تشرینی یەکەم تێیدا روویدا.

یەکێک لە خۆپیشاندەران رایگەیاندووە، پشتیوانی لە کەسوکاری بارمتەکان دەکەن و ھیواخوازن لە زوترینکاتدا ئازاد بکرێن.