مانگی رابردوو سزای لە سێدارەی ١٠ کەس لە ئێران جێبەجێکراوە

2024-03-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
مانگی رابردوو سزای لە سێدارەی ١٠ کەس لە ئێران جێبەجێکراوە و ١١١ ھاووڵاتیش دەستبەسەرکراون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، مانگی شوباتی رابردوو سزای سێدارەی ١٠ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە، ناسنامەی ٩ کەسیان ئاشکراکراوە، بەراوورد بە مانگی پێشوتر سزای جێبەجێکردنی لە سێدارەدان کەمی کردووە، چونکە لەو مانگەدا ٧٤ کەس لە سێدارە دراوە.

رێکخراوی ھەنگاو ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەر لە مانگی رابردوو، ١١١ ھاووڵاتی لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەستبەسەرکراون، زۆرترین دەستگیرکراویش ھاووڵاتی کوردبوون، کە گەیشتووەتە ٨١ کەس.