بەھۆی رووبەڕووبوونەوەی ئازەربایجان و ئەرمینیا سەربازێکی ئازەربایجان کوژرا
2021-07-23
|
ئەرمینیا و ئازەربایجان
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
ھێزەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر سنوری نێوانیان رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و لە ئەنجامدا سەربازێکی ئازەربایجان کوژرا.
وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی ھەینی ھێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا لە ناوچەی باسارکیچارکی ھێرشیان کردووەتە سەر سوپای وڵاتەکەیان و سەربازێکیان بە چەکی نیشانەشکێنی ئەرمینییەکان کوژراوە.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان بەھۆی شەڕەکەوە سێ سەربازی ئەرمینیاش بریندار بوون و تاکو ئێستاش ھەردوولا یەکتر بە ھەڵگیرساندنی شەڕەکە تۆمەتبار دەکەن.
لە دوای شەڕی کارەباخ و کۆنترۆڵکردنی ھەرێمەکە لەلایەن ئازەربایجانەوە، ئەمە یەکەم رووبەڕووبوونەوەیە لەنێوان ھەردوولادا رووبدات.
|