جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پشکنینی پزیشکی ساڵانەی ئەنجامدا

2024-02-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پشکنینی پزیشکی ساڵانەی ئەنجامدا.

لەکاتێکدا مشتومرێکی زۆر لەسەر تەندروستی ھەیە و دەنگدەرانی ئەمریکا دڵنیانین لە رەوشی تەندروستی، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کە ھاوکات کاندیدە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، لە نەخۆشخانەی سەربازی ماریلاند پشکنینی پزیشکی ساڵانەی ئەنجامدا.

دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان لەکاتی گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، بایدن رایگەیاند، ئەنجامەکان لە ئەنجامی پشکنینەکەی ساڵی رابردوو جیاواز نابن کە ئەوکاتە پزیشکەکان رایانگەیاندبوو تەندروستییەکی باشی ھەیە و گونجاوە بۆ ئەوەی وەک سەرۆکی ئەمریکا ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.

کۆشکی سپیش رایگەیاندووە، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان، لە راپۆرتێکدا بە وردی ئەنجامەکان بڵاودەکەنەوە.