روانگەی سوریا: دەنگی تەقینەوەیەکی بەھێز لە دیمەشق بیسترا

2024-02-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دەنگی تەقینەوەیەکی بەھێز لە دیمەشق بیسترا و ئاژانسی رەسمی ئەو وڵاتەش دەڵێت، بەرپەرچی ھێرشێکی ئیسرائیل دراوەتەوە.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دەنگی تەقینەوەیەکی بەھێز لە دیمەشق بیستراوە کە لە ناوچەی سەیدە زەینەب بووە، بەڵام ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان ئاشکرا نەکراوە.

ئاژانسی رەسمی حکومەتی سوریاش (سانا) بڵاویکردەوە، ھێزی بەرگری ئاسمانی سوریا بەرپەرچی ھێرشێکی ئیسرائیلی بۆسەر دیمەشق داوەتەوە.