دادگایەکی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر پێنج بازرگانی ماددەی ھۆشبەردا سەپاند

2024-02-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دادگایەکی عێراق لەسەر بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان سزای لەسێدارەدانی بەسەر پێنج کەسدا سەپاند کە سیانیان بیانین.

ناوەندیی راگەیاندنیی ئەنجومەنیی باڵایی دادوەریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دادگای ناوەندیی تاوان لە عێراق دوای یەکلابوونەوە و ساغبوونەوەی بەڵگە و تۆمەتەکان، سزای لەسێدارەدانی بەسەر پێنج بازرگانی ماددەی ھۆشبەردا سەپاندووە کەسیانیان بیانین و لە پارێزگای سەماوە دەستگیراون و ھەوڵیانداوە بڕێکی زۆری ماددەی ھۆشبەر بگەیەننە پارێزگای نەجەف و لەوێشەوەی ھەناردەی بکەن بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق.

راشیگەیاندووە، دادگای ناوەندی تاوان لە عێراق سزاکەی بە پێی حوکمەکانی یاسای ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان دەکردووە ئەوەش بە پشتبەستن بە یاسای سزادانی عێراقی.