روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە

2024-02-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار رەتیدەکاتەوە کە گوایە سەرۆککۆمار دەستی بەسەر یەکێک لە موڵکەکانی سەر بە دەوڵەتدا گرتوە و بە کرێ داویەتی بە باڵیۆزخانەی کوێت بەبێ ھیچ پاڵپشتییەکی یاسایی.

لە راگەیەندراوێکدا نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار دەڵێت، پێشترو لە ٢٤-٧-٢٠١١ وەزارەتی دارایی فرۆشتنی موڵکەکەی بە زیادکردنی ئاشکرا بە بڕی (٥,٥٦٤,٠٠٠,٠٠٠) پێنج ملیار و پێنج سەد و شەست و چوار ملیۆن دینار بە عەبدول لەتیف محەمەد جەمال رەشید راگەیاندووە.

سەبارەت بە بەکردێدانی بە باڵیۆزخانەی کوێت دەڵێت، وەزارەتی دەرەوە داوایکردووە ئەو موڵکە بە کرێ بدرێتبە باڵیۆزخانەی دەوڵەتی کوێت، بەوپێیەی لە ناوچەیەکی پارێزراودایە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە لەو ماوەیەدا.

ئەوەش دەخاتەڕوو کە تۆمەتبارکردنی سەرۆککۆمار، ئامانجێکی روونی ھەیە، ئەویش ناوزڕاندن و ئیبتیزازە و بە پاڵشتی ھەندێک لایەنی دیاریکراو.

دووپاتیشیدەکاتەوە، رێوشوێنی یاسایی لەلای دادگاکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرامبەر بەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە ئەم تۆمەتە ھەڵبەستراو و ساختەیەیان بڵاوکردۆتەوە.