فوئاد حسێن: ھێشتا پێوستمان بە ھاوکارییەکانی ئەمریکایە
2021-07-23
|
کوردسات نیوز
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمریکا جەختیان لە بەھێزکردنی پەیوەندییە ئەمنی و سەربازی و ئابورییەکان کردەوە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەش لە ئەمریکا باسیان لە پەیوەندییەکانی بەغداد و واشنتن و بوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد.
فوئاد حسێن رایگەیاند، ئەمریکا ھاوپەیمانێکی ستراتیژییە و ھێزە ئەمنییەکنایشیان ھێشتا پێویستیان بە راھێنان و چەکدارکردن و پێدانی ھێزی لوجستی ئەمریکا ھەیە. جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی پابەند دەبێت بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و بارەگاکانیان و بنکە سەربازییەکانی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی.
لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا ئەنتۆنی بلینکن باسی لەوە کرد، ھاوبەشی ئەمریکا و عێراق لەوە زیاترە لە جەنگی داعشدا کورت بکرێتەوە و ئەمریکاش شانازی بە ھاوبەشی و ھاوپەیمانی دەکات لەگەڵ عێراق.
|