ماوەیەکە درزێکی گەورە لە سەر بەرزاییەکەی ڕێگەی سەرەکی کەمەربەندی سۆران دروستبووە، ئەوەش مەترسی لەسەر ڕێگەی سەرەکی سۆران دروستکردووە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێمیش بڕیاریداوە بە بڕی ٦٠٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەت، کێشەی ئەو ڕێگەیە چارەسەر بکرێت و مەترسییەکانی نەھێڵرێت. جەختیشکراوەتەوە، چاککردنی ڕێگەکە زیاتر لە مانگێکی پێویستە.