لە رووداوێکی تەقەکردن لە نیویۆرک کەسێک کوژرا و پێنجی دیکەش برینداربوون

2024-02-13   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا، رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بەھۆیەوە کەسێک کوژرا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی شارەکە رایگەیاند، چەکدارێک لە وێستگەیەکی میترۆ لە نیویۆرک تەقەی کردووە و بەھۆیەوە کەسێک کوژراوە کە تەمەنی ٣٤ ساڵە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، کە دوو ژن و سێ پیاون و تەمەنیان لە نێوان ١٤ بۆ ٧١ ساڵدایە. 

بە وتەی پۆلیس، رووداوی تەقەکردنەکە بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزی نێوان چەند کەسێک بووە و لە وێستگەی "ماونت ئیدن ئەڤینیو" روویداوە و لێپرسراوانی شارەکەش رێوشوێنی ئەمنییان گرتووەتەبەر. 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە نیویۆرک رێکارەکانی رێگریکردن لە بەکارھێنانی چەک لە شوێنە گشتییەکاندا توندترە بە بەراورد بە شارەکانی تری ئەمریکا.