لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ١٧ کۆچبەری تونسی خنکان

2024-02-13   |  
فۆتۆ: 
هەژار
لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بەھۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیانەوە ١٧ کۆچبەری تونسی خنکان و ژمارەیەکی دیکەش تائێستا بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوای تەرمەکانیاندا بەردەوامە.

فەرماندەیی ھێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی تونس رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران کە زیاتر لە ٨٠ کۆچبەری تێدابووە و ژن و منداڵیشیان لەگەڵدابووە، لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاوکەوتووە و ٤٥ کۆچبەر رزگارکراون و ١٧ دیکەش کە تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە خنکاون و خەڵکی تونسن، بەڵام تائێستا زیاتر لە ٢٠ کۆچبەر بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا بە بەردەوامی لە رێگەی بەلەمە سەربازییەکان و ھەلیکۆپتەریشەوە بەدوای کۆچبەرە بێسەروشوێنبووەکاندا دەگەڕێن، بەڵام تائێستا ھیچ بێسەروشوێنبوویەک لەو کۆچبەرانە نەدۆزراوەتەوە.