بایدن: ھێرشەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق و سوریا بەردەوام دەبن

2024-02-13   |  
فۆتۆ: 
شنیار
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ھێرشەکانی سوپای وڵاتەکەی لە وەڵامی کوژرانی سێ سەربازەکەیان لە ئوردن، لە عێراق و سوریا بەردەوام دەبن.

بایدن ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەماوەی رابردوودا چەند ھێرشێکیان لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە وەک وەڵامێک بۆ کوژرانی ٣ سەربازی وڵاتەکەی کە لە ئوردن، وتیشی، وەڵامدانەوەکەیان کۆتایی نەھاتووە و لە داھاتووشدا ھێرشەکانیان لەو دوو وڵاتە بەردەوامیی دەبێت.

لە رۆژی  ٢٧ ی مانگی رابردوودا لە ھێرشێکدا کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن ئەنجامدرا، سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و زیاتر لە ٤٠ ی دیکەش برینداربوون، دواتریش لە ٧ ی ئەم مانگە لە وەڵامی ئەو ھێرشەدا ئەمریکا لە بەغداد دوو سەرکردەی حزبوڵای عێراقی کردە ئامانج.