ئەمریکا: ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر رەفەح رەتدەکەینەوە

2024-02-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پێویستە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر رەفەح کاریگەری نەکاتەسەر گفتوگۆی ئازادکردنی بارمتەکان.

ماسیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بە ھەموو شێوەیەک ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری رەفەح رەتدەکەنەوە، چونکە بەبێ پلان پارێزگاری لە ھاووڵاتیانی مەدەنی ناکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێککەوتن لەبارەی غەززە و ئازاکردنی بارمتەکان ئەستەم نییە و دەکرێت ئەنجامبدرێت. 

وتیشی، پێویستە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر رەفەح کاریگەری نەکاتەسەر گفتوگۆی ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل و بەبێ ئازادکردنی بارمتەکانیش ئاشتی و ئارامی لە غە

ززە بەدینایەت. 
جۆن کێربی، وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش رایگەیاند، دەیانەوێت ئاگربەستی مرۆیی ئەنجام بدرێت و ھیواخوازن گفتوگۆکان و ھەواڵەکانیان ئەنجامی ھەبێت.