دارای حاجی ئیبراھیمی چەرمەگا: دەستخۆشی لە ھەوڵی نەھێشتنی سەرانە وەرگرتن دەکەین

2024-02-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کەسایەتیەکی عوزێری رایدەگەیەنێت، دەستخۆشی لە کۆتاییھێنان بە سەرانە وەرگرتن دەکەن و ئەوەشی کە کراوە کەسێک بووە بە ناوی ئەوانەوە قەڵایەکی دروستکردووە و ئەوانیش دژی ئەو کارەی بوون.

دارای حاجی ئیبراھیمی چەرمەگا، کەسایەتی عوزێری لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووە رایگەیاندووە، دەستخۆشی لەھەر دەستپێشخەرییەک دەکەن کە کۆتایی بە سەرانە وەرگرتن و دەربەگایەتی بھێنێت بێت.

دەشڵێت، ھەر لەسەرتاوە ئەوان دژی دروستکردنی ھەر قەڵا و دیوەخانێک بوون کە بخزێندرێتە پاڵ ناوی ھەر حزب و کەسایەتیەکی باڵاوە بەتایبەت عەشیرەتێک کە خاوەنی قوربانی و سەدان شەھید و داستان و خەباتە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەرکەسێک لەیاسا دەرچووە پێویستە لەرێگەی یاساوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و ئەوان پشتیوان دەبن. 

وتیشی، ئەو قەڵایەی دروستکراوە باخێکی گەنجێکی عوزێر بووە نەک ھی عەشیرەتی عوزێری و داواکارن ناو و ناوبانگی باوباپیرانیان و خۆمان بپارێزن.