تورکیا لە قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و بەھۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

2024-02-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، درۆنێکی تورکیا لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێکی کردوەتە ئامانج و بەو ھۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، درۆنێکی تورکیا لە شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێکی لە گەڕەکی فەرمانبەران کردووەتە ئامانج و بەو ھۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون. 

دەشڵێت، ناسنامەی ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە نەزانراوە و تیمەکانی فریاگوزاریش گەیشتونەتەوە شوێنی روداوەکە و دەستیان بە چارەسەری بریندارەکان کردووە. 

وتیشی، لایەنە ئەمنیەکان و ئاسایش ھیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەو ھێرشە بڵاونەکردوەتەوە.