یەکێتی ئەوروپا: دەبێت کارەکانی ئۆنروا لە کەرتی غەززە بەردەوام بن

2024-02-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
یەکێتی ئەوروپا رایدەگەیەنێت، دەبێت کارەکانی ئۆنروا لە کەرتی غەززە بەردەوام بن، چونکە ھیچ کەس ناتوانێت ببێتە جێگرەوەی ئەو ئاژانسە.

جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، پێویستە ئاژانسی ئۆنروا بتوانێت درێژە بە کارەکانی بدات و جەختی لەوەکردەوە "کەس ناتوانێت ئەو کارە بکات لە کەرتی غەززە، ئەوەش ھاوکاتە لەگەڵ تۆمەتێکی ئیسرائیل سەبارەت بە تێوەگلانی بەشێک لە کارمەندانی ئاژانسەکە لە ھێرشەکەی حەماس.

لەسەر داوای ئیسرائیل، زۆربەی وڵاتان ھاوکارییەکانیان بۆ ئاژانسی ئۆنروا لە کەرتی غەززە ڕاگرت و لیژنەی لێکۆڵینەوە لەوبارەوە پێکھێنرا، ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە دەیانەوێت کارەکانی ئاژانسەکە ڕابگرن و جێگرەوەیەکی بۆ بدۆزرێتەوە.