ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پاکستان راگەیەندرا

2024-02-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پاکستان راگەیەندرا و حزبەکەی عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشوو ١٠١ کورسی بەدەستھێناوە.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت رایگەیاند، بەپێی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پاکستان، حزبی بزوتنەوەی ئینساف، بە رابەرایەتی عیمران خان، سەرۆک وەزیری پێشووی پاکستان کە ئێستا لە  زیندانە ١٠١ کورسی بەدەسھێناوە و حزبی رابیتەی ئیسلامیش بە سەرۆکایەتی نەواز شەریف ٧٥ کورسی و حزبی شەعب ٥٤ کورسی و حزبی بزوتنەوەی گەل ١٧ کورسیان بەدەستھێناوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھیچ یەکێک لە حزبەکان نەیانتوانیووە دەنگی زۆرینە بۆ پێکھێنانی حکومەت بەدەستبھێنن و بەربەست بۆ پێکھێنانی حکومەت دروست بووە بەھۆی نەبوونی متمانە لە نێوان حزبەکاندا و چەندین تانە لە ئەنجامەکان دراوە و ھەزاران لایەنگری عیمران خان لە ئیسلام ئابادی پایتەخت و پیشاوەر خۆپیشاندانیان دژی ئەنجامەکان داو پێیانوایە ساختەکاری ئەنجامدراوە.