ھەواڵگری ئۆکراین: روسەکان راھێنان لەسەر درۆنی ئێرانی دەکەن لە فڕکەخانەیەکی سوریا

2024-02-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری ئۆکراین ئاشکرایدەکات، روسەکان بەنھێنی کار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی دەکەن و لە فڕۆکەخانەی شوعەیرات لە پارێزگای حمسی سوریا مەشق و راھێنانی لەسەر دەکەن.

ھەواڵگری ئۆکراین لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، مەشق و راھێنانەکە بەسەرپەرشتی سوپای پاسدارانی ئێران و بەرپرسێکی حزبوڵای لوبنان کە بە کەمال ئەبو سادق ناسراوە بەڕێوەدەچێت.
دەشڵێت، راھێنانەکە بریتییە لە شارەزابوون لە ھەڵدان و کارپێکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێن لە جۆرەکانی شاھد ١٣٦ و ئەبابیل ٣ و ڕەعد.

ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتی ئۆکراین ڕایگەیاندووە، لەمساڵدا ھەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوور مەودا بەرھەم دەھێنێت کە توانای ئاراستەکردنی ھێرشەکانیان ھەیە بۆ قووڵایی روسیا.