فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک مەترسی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کەرکوک دەکات و ھۆکارەکەشی بۆ پابەند نەبوونی ھاوڵاتیان بە ڕێکارە خۆپارێزییەکان دەگەڕێنێتەوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوکیش دەڵێت، لە جەژنی قورباندا تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی زیادیکردووە و ئەنجامەکەشی لە دوای جەژن دەردەکەوێت.