بۆ سێیەم جار ئەنجومەنی پارێزگای دیالە شکستیھێنا لە ھەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن

2024-02-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆ جاری سێیەم، ئەنجومەنی پارێزگای دیالە شکستیھێنا لە ھەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەی.

درەنگانی شەوی رابردوو، سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بانگھێشتی ئەندامانی کرد بچنە کۆبوونەوەی ئەنجومەن بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن، بەڵام بەھۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووانەوە کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدرا.

یەکەمین جارە کە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رووبەڕووی دابەشبوونێکی گەورە بووەتەوە، کە ئەندامانی ئەنجومەکە بەسەر دوو تیمی ٨ کەسی و ٧ کەسی دابەشبوون و ھەردوولا رێژەی یاسایی بۆ کۆبوونەوەکە تەواو ناکەن و پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنیش لەلایەن ھاوپەیمانێتی تەقەدوم بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و سیادە بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر کێبڕکێی توندی لەسەرە.