لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا ١١٢ کەس لە غەززە کوژراون

2024-02-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا لە کەرتی غەززە ١١٢ کەس کوژراون و کۆی ژمارەی کوژراوانیش گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٨ کەس.

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتدا سوپای ئیسرائیل بەھۆی ھێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ١٤ کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و بەھۆیانەوە ١١٢ کەس کوژراون و ١٧٣ کەسی تریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سەرەتای ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تائێستا ٢٨ ھەزار و ١٧٦ کەس کوژران و ٦٧ ھەزار و ٧٨٤ کەسیش برینداربوون کە زۆربەی کوژراو و بریندارەکانیش ژن و منداڵن.