نەتەوەیەکگرتوەکان: عێراق بۆ لابردنی مین و تەقەمەنی پێویستی بە ٣٠ ساڵە

2024-02-11   |  
فۆتۆ: 
ئاکام
نەتەوەیەکگرتوەکان رایدەگەیەنێت، عێراق پێویستی بە ٣٠ ساڵ ھەیە بۆ پاککردنەوە و لابردنی مین و تەقەمەنی لە خاکەکەی.

بیر لۆدھامەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین رایگەیاند، لایەنە نێودەوڵەتییەکان پاڵپشتی داراییان بۆ عێراق کەمکردوەتەوە بۆ پاککردنەوەی کێڵگەکان لە مین و تەقەمەنی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە حکومەتی عێراق لە بودجەدا بڕە پارەیەک بۆ پاککردنەوەی خاکی وڵاتەکەی دابین بکات و رەنگە چەند ملیار دینارێکی بوێت بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان سەلامەت بن و ژیانیان لەو ناوچانەدا نەکەوێتە مەترسییەوە. 

دەشڵێت، زیاتر لە دوو ھەزر و ٧٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی عێراق تەقەمەنی و مینی تیادا شاردراوەتەوە بەھۆی گرژی و شەڕی عێراق لە ساڵی ١٩٨٠ەوە بۆ ٢٠١٤.