بۆ جاری چوارەم قەدەغەی ھاتوچۆ لە چیای گاباری باکووری کوردستان درێژکرایەوە

2024-02-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆ جاری چوارەم دەسەڵاتدارانی تورکیا ، قەدەغەی ھاتوچۆیان لە چیای گاباری نێوان ناوچەکانی باسا و ناوەندی پارێزگای شرناخ لە باکوری کوردستان درێژکردەوە.

پارێزگای شرناخ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چیای گابار بۆ ماوەی ١٥ رۆژی دیکە قەدەغەی ھاتوچۆ جێبەجێدەکرێت.

پێشتر سێ جار دەسەڵاتدارانی تورکیا قەدەغەی ھاتوچۆیان لە چیای گابار جێبەجێکردووە، بەوھۆیەشەوە دانیشتوانی گوندەکانی ناوچەی باسا لە سنووری پارێزگای شرنەخ لە کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری دابڕاون.