کوڕێکی ئیسماعیل ھەنیە لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژرا

2024-02-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا لە باشوری غەززە کوڕێکی ئیسماعیل ھەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس کوژرا.

کەناڵی سکای نیوز بڵاویکردەوە، لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا لە باشوری غەززە، حازم ھەنیە، کوڕی ئیسماعیل ھەنییە، سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس کوژراوە. 

ھاوکات میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی لە بەلدە جەدرا لە باشوری لوبنان کردووە سێ کەس لە بۆردومانەکەدا کوژراون کە یەکێکیان سامر عەبدولحەمیە کە لێپرسراوی حزبوڵای لوبنانیە لەو ناوچەیەدا.