قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی سەبیحە یونس دەکات

2024-02-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەھۆی کۆچیدوایی سەبیحە یونس ئەحمەد پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات و دەڵێت، "کۆچکردوو خانمێکی کوردپەروەر و خانەوادەکەشی نیشتمانپەروەر و قوربانیدەر بوون بۆ شۆڕش، و دایکی شەھیدان (ھاشم جیھاز، عەقید بەکر، نەقیب کامەران، سەفین)، کۆچکردنی جێگای داخی ھەمووانە."

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو سەبیحە یونس

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەبیحە یونس ئەحمەد)، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو خانمێکی کوردپەروەر و خانەوادەکەشی نیشتمانپەروەر و قوربانیدەر بوون بۆ شۆڕش، و دایکی شەھیدان (ھاشم جیھاز، عەقید بەکر، نەقیب کامەران، سەفین)، کۆچکردنی جێگای داخی ھەمووانە.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال