سەعدی پیرە: ھەوڵەکانی سەرۆکی یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەی موچە لە بەغداد بەردەوامن

2024-02-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی رایگەیاند، ھەوڵەکانیی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و تیمی یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەی موچە لە بەغداد بەردەوامن.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکیـَتی نیشتیمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکیـَتی نیشتیمانی کوردستان و تیمی یەکێتی لە ھەوڵەکانیان بۆ چارەسەر کردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامن و سەرۆک بافڵ لە تەواوی سەردانەکانی بۆ بەغداد پرسی بودجە و موچە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق کردوەتە تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکان.