فوئاد حسێن ناوەڕۆکی پەیامێک بۆ گروپە چەکدارەکان و ئێران ئاشکرادەکات

2024-02-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد گروپە چەکدارەکان پەیامێکیان پێگەیشتووە، ئەگەر لە ھێرشەکانیان بەردەوام بن عێراق رادەکشنە ناو شەڕێکەوە کە شەڕی ئەوان نییە و پەیامەکە گەیشتووەتە ئێرانیش.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی بی بی سی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ئاڵۆزییەی ئێستا لە نێوان ئەمریکا و ئێران ھەیە، گەیشتوەتە ئاستێکی زۆر بەرز، ھیواشی خواست ئەو دوو وڵاتە کێشەکانیان لەسەر خاکی عێراق چارەسەر نەکەن و پەلاماری یەکتری نەدەن.

وتیشی گروپە چەکدارەکان پەیامێکیان پێگەیشتووە، ئەگەر لە ھێرشەکانیان بەردەوام بن عێراق رادەکشنە ناو شەڕێکەوە کە شەڕی ئەوان نییە و پەیامەکە گەیشتووەتە ئێرانیش.