سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ھێرشەکانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

2024-02-09   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق کۆببێتەوە.

بەپێی ئەو کارنامەی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوەکە تەنھا یەک تەوەر لەخۆدەگرێت کە تایبەتە بە تاوتوێکردنی دەستدرێژی و ھێرشکردنەسەر سەروەری خاکی عێراق، بڕیاریشە کۆبوونەوەکە سەعات پێنجی ئێوارە دەستپێبکات. 

دوێنێش لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی نوێنەران کرابوو، ژماریەک پەرلەمانتار داوایانکردبوو کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێکبخرێت و تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای کردنەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان بکرێت. 

ھەر لەگەڵ ئەو نوسراوەدا ناوی ١٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکراوەتەوە، کە ئیمزایان کۆکردووەتەوە بۆ کردنەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان دەکەن لە خاکی عێراق.