بۆ دوورکەوتنەوەی لە ململانێکانی ناوچەکە عێراق رێوشوێنی دیپلۆماسی گرتووەبەر

2024-02-08   |  
فۆتۆ: 
لاوان
ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، عێراق دەستیکردووە بە گرتنەبەری رێوشوێنە دیپلۆماسییەکان بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

عامر ئەلفایز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، شەڕی غەززە ململانێی نێوان وڵاتانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دروستکردووە و عێراقیش بەدەر نییە لە ملمانێکانی ناوچەکە، بە تایبەتی دوای ئەو ھێرشە ئاسمانییانەی لەم دواییەدا کرانە سەر خاکەکەی.

ئەوەشی خستەڕوو، بەغداد دەستیکردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنە دیپلۆماسییەکان بۆ دووخستنەوەی عێراق لە ملمانێ ھەرێمییەکان، لەوانەش گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە.