چوارچێوەی ھەماھەنگی ئیدانەی ھێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بەغداد دەکات

2024-02-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
چوارچێوەی ھەماھەنگی ئیدانەی ھێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بەغداد دەکات و بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق ناوی دەبات و دەڵێت، گرنگە ھەوڵەکان زیاتر بکرێن بۆ کۆتاییھێنان بە ئەرکەکانی ھاوپەیمانان.

چوارچێوەی ھەماھەنگی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدانی ھێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمریکا دەکەن و بە پێشێلی سەروەری وڵات دادەنێن.

دەشڵێت، ھێرشەکە ھێڵی سوری بەزاندووە کە بۆردومانی ھێزێکی رەسمی کردووە و ئەو کەسانەی کوژراون جێپەنجەیان لە شەڕی دژی داعشدا ھەبووە و وڵاتیان لە تیرۆر پاککردووەتەوە.

چوارچێوەی ھەماھەنگی راشیگەیاندووە، کوشتنی ئەبو باقر ساعیدی لەگەڵ ئەرکەکانی ھاوپەیمان یەکناگرێتەوە و بەردەوامبوونی ئەو ھێرشانە دەرگای کۆتایی نەھاتنی ھێرش دەکاتەوە و گرنگە حکومەت ھەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ کۆتاییھێنان بە ئەرکەکانی ھاوپەیمانان بۆ پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی ھاووڵاتییان.