وەزیری بەرگری ئیسپانیا گەیشتە عێراق

2024-02-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری بەرگری ئیسپانیا گەیشتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد تاوتوێی پەیوەندی ھەردوو وڵاتیان کرد.

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، سابت محەمەد سەعید، وەزیری بەرگری پێشوازی لە مارگرێتا روبلێس وەزیری بەرگری و وەفدێکی باڵای سەربازی ئیسپانیا کرد. 

لە کۆبونەوەکەدا باس لە پەیوەندی نێوان عێراق و شانشینی ئیسپانیا کرا لەگەڵ چەند رێگایەک بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیە سەربازییەکان. 

سابت محەمەد رۆڵی ئیسپانیای بە گرنگزانی لە شەڕی دژی داعشدا بە تایبەت لە بواری راھێنان و راوێژی سەربازیدا. 

لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا پیدرۆ شانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لە میانی سەردانێکی رەسمیدا بۆ عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی ھەمیشە لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی عێراق پشتیوانی لە یەکگرتوویی و سەروەری و سەقامگیری عێراق دەکات.