سودانی: سازش لە سەروەری وڵات و بەرژەوەندی گەلەکەمان ناکەین

2024-02-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق بە شێوەیەکی بەردەوام بەرەو گەشەپێدان و بنیاتنانەوە ھەنگاو دەنێت، سازش لە سەروەری وڵات و بەرژەوەندی باڵای گەل ناکەن.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی تەسەوف رایگەیاند، ئەوان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕن لە مێژووی ناوچە عەرەبی و ئیسلامیەکەماندا و خەڵکی غەززە نزیکەی چوار مانگە رووبەرووی شەڕێکی ناڕەوا بوونەتەوە.

وتیشی، عێراق بە یەکڕیزیی گەلەکەی بەسەر داعشدا سەرکەوتووە، ئەمڕۆش بەرەو گەشەپێدان و بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە ھەنگاو دەنێت.

دەشڵێت، ئەوان بە پتەویی و حیکمەتەوە رووبەڕووی ھەموو ھەلومەرج و ئاڵۆزییەکان دەبنەوە و لە بەرگریکردن لە ئاسایش و سەروەری وڵات و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل سازش ناکەن و نەرمی نانوێنن.