لێپرسراوانی تەندروستی عێراق: رەوشی کۆرۆنا لە کۆنترۆڵ دەردەچێت

2021-07-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لێپرسراوانی تەندروستی عێراق ھۆشداری دەدەن لە زیادبونی ئامارەکانی کۆرۆنا و کۆنترۆڵ نەکردنی رەوشەکە.

جاسب حەجامی بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرخ لە بەغداد رایگەیاندوە، بەھۆی زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا و پابەند نەبوونی ھاوڵاتیان بە رێنماییە تەندروستییەکان، رەوشەکە بەرەو ئاڵۆزبون دەچێت بەتایبەتی ئامارەکانی گیانلەدەستدان بەھۆی کۆرۆناوە لە زیادبووندان. 


سەباح موسەوی بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای کەربەلاش رایگەیاندوە، پێویستە ھاوڵاتیانی عێراق زیاتر روو لە بنکە تەندروستییەکان بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و پابەندی رێنماییەکان بن، چونکە ئەگەر رەوشەکە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت و ئامارەکان لە بەرزبونەوەدا بێت، لە عێراق کارەسات دروست دەبێت.