بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە

2024-02-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک، نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ٧٩ دۆلار نزیک دەبێتەوە.

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی لەسەدا ٠.٥ بەرزبووەوە و نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٧٨ دۆلار و ٩٧ سەنت.

ھەروەھا نرخی نەوتی تەکساسیش ٤١ سەنت بەرێژەی لەسەدا ٠.٦ بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٧٢ سەنت.

بە وتەی شارەزایانی ئابوریش، ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ ئەو پێشبینیانە دەگەڕێتەوە کە لەبارەی کەمبونەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی ئەمریکاوە کراون.