نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەماوەی دوو مانگدا تۆمارکرد

2024-01-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆیەکەمجار لەماوەی دوو مانگی رابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوت ٨٣ دۆلاری تێپەڕاند و ھۆکارەکەشی بۆ کردنە ئامانجی کەشتییەکی نەوت دەگەڕێندرێتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەھۆی کردنە ئامانجی کەشتی نەوتھەڵگری بەریتانی بەناوی مارلین لواندا کە کەنداوی عەدەن کە بەتەواوی تێکشکا و سوتا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان ئاستێکی پێوانەیی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٨٣ دۆلاری تێپەڕاند.

ئاماژە بەوەشکراوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت یەک دۆلار و ١٢ سەنت بەرزبووەتەوە کە دەکاتە ١.٣٦٪و نرخەکەی گەیشتووەتە ٨٣.٥٥ دۆلار، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش ٦٥ سەنت بەرزبووەتەوە کە دەکاتە ٠.٨٤٪ و گەیشتووەتە ٧٨.١ دۆلار.