لە سوریا ٧٤٨ رۆژنامەنوس کوژراون

2021-05-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەسەرەتای سەرھەڵدانی ئاڵۆزییەکان لە سوریا ٧٤٨ رۆژنامەنوس کوژراون، ٣٨ رۆژنامەنوسیش بێسەروشوێنن.

لە رۆژی ئازادی رۆژنامەنوسیدا روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە سەرەتای سەرھەڵدانی ئاڵۆزییەکان لە سوریا لە ١٥ی ئاداری ٢٠١١، تا ئێستا ٧٤٨ رۆژنامەنوس لەو وڵاتە کوژراون، کە ١٣ رۆژنامەنوس لەلایەن چەکدارانی تورکیا و ٦٩ رۆژنامەنوس لە لایەن تیرۆریستانی داعش کوژراون.

ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە، ٣٨ رۆژنامەنوسیش بێسەر و شوێنن، ٥٥٢ رۆژنامەنوسیش لەلایەن حکومەتی سوریاوە دەستگیرکراون، ٥٦ رۆژنامەنوسییش لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراون.