میلواکی باکس دوای ٥٠ ساڵ نازناوی خولی باسکەی ئەمریکای بەدەستھێنا
2021-07-21
|
خولی باسکەی ئەمریکا
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
دوای ٥٠ ساڵ دابڕان لە بەدەست ھێنانی نازناوی خولی باسکەی ئەمریکا ئێن بی ئەی ، دواجار تیپی میلواکی باکس کۆتایی بەو گرێ کوێرەیە ھێناوە و لە یاریی کۆتاییدا شکستیان بە تیپی ئەتەلنتا ھاوکاس ھێنا و نازناوەکەیان بەدەست ھێنا .
ھاوکاس لە زنجیرە یارییەکانی فایناڵدا دوو یاریی یەکەمی لە باکس بردبووەوە ، بەڵام لە یاریی سێیەمەوە میلواکی باکس بە بەھێزی گەڕایەوەو توانیان چوار سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکیان نوسییەوە .
لەم یارییەدا جیانیس ئەنتیتۆکۆمپۆ ئاستێکی نمونەیی پێشکەش کرد و بە تۆمارکردنی ٥٠ خاڵ و ١٤ رێباوند ئەستێرەی یەکەمی یارییەکە بوو و سەرکردایەتی باکسی کرد بۆ سەرکەوتن بە ئەنجامی ١٠٥ خاڵ بەرامبەر بە ٩٨ خاڵ .
|