نزیکەی ٥٠ رۆژنامەنوس لە تورکیا دەستگیرکراون

2021-05-03
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە مانگی نیسانی رابردوو نزیکەی ٥٠ رۆژنامەنوس لە تورکیا دەستگیرکراون.

کۆمەڵەی رۆژنامەنوسانی تورکیا لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان رایگەیاند، لە مانگی نیسانی رابردوو ٤٨ رۆژنامەنوس  لە شارەکانی وان و ئیستەنبوڵ و سەمسور و ئەدێرنە و ئامەد دەستگیرکراون.

لەبەشێکی تری راپۆرتەکەدا ھاتووە، ئەو رۆژنامەنوسانە لەسەر ٢١ دۆسیەی جیاواز دەستگیرکراون، دوای لێکۆڵینەوە پێنج رۆژنامەنوس ئازاد کراون.