ھەفتەی داھاتوو ھەمواری یاسای بوودجەی ٢٠٢٤ رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت

2024-01-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی وەزیران ھەمواری یاسای بوودجەی ٢٠٢٤ رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ھەمواری یاسایی بوودجەی ساڵی ٢٠٢٤ دەخرێتەروو و تاوتوێی ئەو بڕگە و ماددانەی یاساکە دەکرێت، کە پێویستییان بە ھەموارکردنەوەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی وەزیران دوای کۆبوونەوەکە ھەمواری یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٤ رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ پێداچوونەوە و دواتر پەسەندکردنی.