بانکی ناوەندیی: کێشەکانی سەکۆی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق چارەسەرکراون

2024-01-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٤ کەرتی دارایی و بانک لە عێراق بەرەوپێشچوونی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و دەچێتە قۆناغێکی نوێوە.

عەدنان ئەسعەد، بەڕێوەبەری بەشی تەکنیکی بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، حکومەتی فیدراڵ جددییە لە بەرەوپێشبردنی کەرتی دارایی و بانک و ھەنگاونان بەرەو پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق و بە ھەماھەنگی لەگەڵ دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان سەرجەم کێشە و گرفتەکانی سەکۆی پارەدانی ئەلیکترۆنییان چارەسەرکردووە، ئەوەش سەقامگیری ئابووری زیاتر بۆ وڵاتەکە دەستەبەر دەکات.

بەڕێوەبەری بەشی تەکنیکی بانکی ناوەندی جەختیلەوەشکردەوە، ساڵی ٢٠٢٤ کەرتی دارایی و بانک لە عێراق بەرەوپێشچوونی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و دەچێتە قۆناغێکی نوێیوە.