تەندروستی جیھانی: مانگی رابردوو ١٠ ھەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە

2024-01-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا نزیکەی ١٠ ھەزار کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە .

تیدرۆس ئەدھانۆم بەرێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، ئەگەرچی لە ئێستادا بڵاوبونەوەی کۆرۆنا وەک حاڵەتێکی ترسناک نەماوە لەسەر تەندروستی جیھانی، بەڵام ڤایرۆسەکە ھێشتا ھەڕەشەیەکی گەورەیە.

ئاشکراشیکرد، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا ئاماری توشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسەکە "سارس کۆڤ٢" بەرێژەی ٤٢٪ زیادیکردووە و تەنھا لەو مانگەدا ١٠ ھەزار کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.