عێراق لە ھەناردەکردنی نەوتدا بۆ ئەمریکا پێش سعودیە دەکەوێت

2024-01-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
عێراق لە ھەناردەکردنی نەوتدا بۆ ئەمریکا پێش سعودیە دەکەوێت و کەنەداش زۆترین نەوتی ھەناردەی ئەو وڵاتە کردووە.

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، ھەفتەی رابردوو لە نۆ وڵاتەوە نەوتیان ھاوردە کردووە کە رۆژانە ٥.٩٠٩ ملیۆن بەرمیل بووە و ھاوردەکردنی نەوتیش بە بەراورد بە ھەفتەی پێشووتر یەک ملیۆن و ٣٧ بەرمیلی رۆژانە زیادیکردووە و کەنەداش لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین نەوتی بۆ ئەمریکا ھەناردە کردووە کە رۆژانە ٣.٧٩٦ ملیۆن بەرمیل بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ھەفتەی رابردوودا رۆژانە ٢٣٩ ھەزار بەرمیل بووە و پێش سعودیە کەوتووە کە رۆژانە ١٣٩ ھەزار بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریکا ھەناردە کردووە.