تەندروستی عێراق پێشبینی ھاتنی کۆرۆنایەکی نوێ دەکات

2023-12-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی تەندروستی عێراق پێشبینی ھاتنی کۆرۆنایەکی نوێ دەکات، بەڵام دڵنیایی دەدات لەوەی ڤاکسینەکان توانای رووبەڕووبوونەوەیان ھەیە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاندووە، ئەو کۆرۆنا نوێیە خێراتر بڵاودەبێتەوە و ئەگەری ھەیە بەمزوانە بگاتە عێراق. 

وتیشی، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بەو کۆرۆنا نوێیە تۆمارنەکراوە، نیشانەکانیشی زۆر نزیکن لە پەتایی وەرزی ئاسایی. 

سەیف بەدر دڵنیاییشیدا، ڤاکسینی پێویست بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا نوێیەکە بەردەستە و سەرجەم ڤاکسینەکان کاران بۆ لەناوبردنی ئەو ڤایرۆسە. وتیشی ھەرکاتێک ئەو کۆرۆنا نوێیە بگاتە عێراق، بە رەسمی رایدەگەیەنن.

 


 زۆرترین خوێندراو