بەپێی نوێترین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، لە ھەموو وڵاتانی جیھان سێ ملیار و ٦١٠ ملیۆن ژەمی ڤاکسین بە ھاوڵاتیان دراوە و پرۆسەکەش بەردەوامی ھەیە.
بەپێی ئامارەکە چین بە پێدانی یەک ملیار و ٤٤٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسین، یەکەم وڵاتی جیھانە زۆرترین بڕی کوتانی بۆ زۆرترین ژمارەی ھاوڵاتییەکانی کردبێت و ھندستانیش دووەم وڵاتە کە ٣٣٩ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی بە ھاوڵاتییەکانی داوە.
بەپێی ژمارەی دانیشتوانیش ئیمارات لە پلەی یەکەمدایە کە زیاتر لە ژمارەی ھاوڵاتییەکانی ژەمە ڤاکسینی بە دانیشتوانەکەی داوە و بۆ ھەر ١٠٠ کەسێک ١٦٤ ژەمە ڤاکسینی دابەشکردووە.