باڵیۆزی کۆریای باشوور لە بەغداد: پڕۆژەی بەندەری فاو گرنگی خۆی ھەیە

2021-05-03
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
باڵیۆزی کۆریای باشوور لە بەغداد دەڵێت: پڕۆژەی بەندەری فاو دەرەنجامی باشی لێدەکەوێتەوەو ھەوڵیش بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە، دەکات.

جانگ کیونگ وۆک باڵیۆزی باڵیۆزی کۆریای باشوور لە بەغداد، رایگەیاند: پرۆژەی دروستکردنی بەندەری فاو گرنگی خۆی ھەیە بەتایبەت لەبواری ئابووری و  کارکردن لە پڕۆژەکەدا لەلایەن کۆمپانیای دایۆ بەردەوامە.

وتیشی: حکومەتی کۆریای باشوور ھاوکاری عێراق دەکات لەسەرخستنی پڕۆژەکەدا.


حکومەتی عێراق، لە کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای دایۆی ئەندازیاری ئیمزا کرد، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەندەری فاوی گەورە لە پارێزگای بەسڕە. دواترو لە ١١ی نیسانی ئەمساڵدا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا.