تونس زۆرترین حاڵەتی گیان لە دەستدانی بە کۆرۆنا تۆمار کرد

2021-07-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی تەندروستی تونس ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا ٢٠٥ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش بەرزترین ڕێژەی گیان لە دەستدانە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا.

لە ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تونسدا ھاتووە، ٦ ھەزار و ٧٨٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و ئەم ڕێژە بەرزە ترسی لای ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دروستکردووە، چونکە حکومەت ڕایگەیاندووە، توانای کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکەیان لە دەستداوە و سیستمی تەندروستی داڕووخاوە.

تا ئێستا لە تونس ٥٣٠ ھەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆۆرنا تۆمار کراوە و لەو ژمارەیەش ١٧ ھەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لە دەستداوە، ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش دەڵێت تونس یەکەم وڵاتی ئەفریقی و عەرەبییە ڕۆژانە زۆرترین حاڵەت تۆمار بکات.