ئەمڕۆ پڕۆسەی گەڕانەوەی ھاوڵاتییە عێراقییەکان لە ھندستان دەستپێدەکات

2021-05-03   |  
ھاوڵاتی عێراقی ھندستان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
عێراق پرۆسەی گەڕانەوەی ھاوڵاتییەکانی لە ھندستان دەستپێدەکات، کە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیریانخواردووە و ژمارەیان زیاترە لە ھەزار کەس.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمرۆ یەکەمین گەشتی ئاسمانی بەرەو ھندستان ئەنجامدەدرێت، بە مەبەستی ھێنانەوەی ئەو ھاوڵاتییە عێراقییانەی لە ھندستان، بەھۆی تەشەنەکردنی جۆرێکی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیریانخواردووە.


بەپێی ئاماری دەسەڵاتی فرۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، زیاتر لە ھەزار ھاوڵاتی عێراقی لە ھندستان گیریانخواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ عێراق، پێشتریش شانەی قەیرانەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەیەک ھاوڵاتی عێراقی لە ھندستان تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ھەشت کەسیان گیانیان لە دەستداوە.