بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا ٤٨ ھەزار و ٥٥٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ئەمەش بەرزترین ژمارەی تووشبوونە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا تۆمار کرابێت.
ھەر بە پێی ئامارەکە ٦٣ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش بەرزترین ڕێژەی گیان لە دەستدانە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا و حکومەتی بەریتانیاش ھۆشداری دەدات ئەگەر ڕەوشەکە بەم جۆرە بەردەوام بێت، ژمارەی تووشبوونی ڕۆژانە دەگاتە ١٠٠ ھەزار کەس، بڵاوبوونەوەی جۆری دەلتاش ھێندەی دیکە ژمارەی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە بەرزتر کردووەتەوە.