کۆمسیۆن وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان دیاری دەکات

2023-12-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا لەدوای پرۆسەکە رادەگەیەندرێت.

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن لە راگەیەنراوێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند،  کۆمسیۆن زیاتر لە ١١ ھەزار کامێرای دەنگی و ڤیدیۆیی لە ناوەندەکانی ھەڵبژاردن و وێستگەکاندا دادەنێت بۆ تۆمارکردنی بەڵگەکان، پێش ئەوەی ھەر سکاڵایەک یان تانەیەک وەربگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمسیۆن کۆدی تایبەتی لەسەر ئامێرەکانی دەنگدان دادەنێت کە ژمارەیان ٣٥ ھەزار و ٥٥٣  ئامێرە.

عیماد جەمیل دەشڵێت، ھەر کاغەزێکی دەنگدان زیاتر لە یەک نیشانەی ئەمنی ھەڵدەگرێت، دوای ھەڵبژاردنەکان راستەوخۆ ئەنجامەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە وێستگەکانەوە دەنێردرێت بۆ سێرڤەرەکان لە ماوەی ٦ سەعاتدا, لە ئەگەری نەناردنیشیان لە ڕێگەی ئەلیکترۆنیەوە لە ھەر پارێزگایەک سەنتەری ژماردن ھەیە بۆ ژماردنی سندوقەکان.